Hero Banner

دەربارەی ئێمە

کۆمپانیای جولیا کۆمپانیایەکی تایبەتە بە بازرگانی گشتی وبازرگانی کەل وپەلی خواردن وخواردنەوە کە کاری هاوردەکردن و فرۆشتنی کەل وپەلی هەڵبژێردراو و کوالێتی بەرز لە بازاڕە ئەورووپییەکان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراق بە گشتی. ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە دابینکردنی کەل وپەلی خواردن وخواردنەوە کە گونجاون لەگەڵ ستانداردە ئەورووپییەکانی تایبەت بەکوالێتی و سەلامەتی، و پێویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ لە ڕووی کوالێتی، متمانە و بەردەوامی دابین دەکات، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ دابینکەر و هاوبەشە بازرگانییە متمانەپێکراوەکان لە عێراق. کۆمپانیای جولیا هەوڵ دەدات ببێتە پردێک بۆ پەیوەندییەکی متمانەپێکراو نێوان بەرهەمهێنەری ئەورووپی و بەکارهێنەری ناوخۆ، لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی زنجیرەیەکی کاریگەری دابینکردن و تێگەیشتنی باش لە پێداویستییەکانیی بازاڕ و پابەندبوون بە بنەماکانی ڕاستگۆیی و بسپۆری.

بۆچوونی كۆمپانيا

ئامانجی کۆمپانیای جولیا ئەوەیە ببێتە یەکێک لەکۆمپانیا پێشەنگەکانی هاوردەکردن و بازرگانی کەل وپەلی خواردن وخواردنەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و عێراق بە گشتی، و وەک ناوێکی متمانەپێکراو بناسریتەوە لە دابینکردنی کەل وپەلی ئەورووپی بە کوالێتی بەرز، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات لە باشترکردنی ئاسایشی خۆراک و بەرزکردنەوەی ئاستی هەڵبژاردەکانی بەکارهێنەر و دروستکردنی بەهای بەردەوام بۆ هاوبەشەکان و کڕیاران.

بەرهەمەکان

زیاتر ببینە